ئه‌مڕۆ “كیژانی سلێمانی” له هه‌ولێر كۆنسێرت ده‌كه‌ن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ر له هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27.5.2023 كۆنسێرتی موزیك و گۆرانی بۆ گرووپی كیژانی سلێمانی ساز ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، سازكردنی ئێوارە كۆنسێرته‌كه‌ی گرووپی كیژانی سلێمانی، لە چوارچێوەی چالاكییە هونەرییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێرە.
گرووپی كیژانی سلێمانی به سه‌رپه‌رشتی میوزیسیان ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی كۆنسێرته‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، كه كاتژمێر 06:00ی ئێواره له هۆڵی رۆشنبیری دێته ئه‌نجامدان.