زیدان. فۆتۆ: X
زیدان سعوودیه‌ی ره‌تكرده‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
زه‌ینه‌دین زیدان راهێنه‌ری پێشووی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، ده‌سته‌واره‌یه‌كی گه‌وره‌ی یانه‌ی نه‌سڕی سعوودیی ره‌تكرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته راهێنه‌ری یانه‌كه.
تۆڕی “فووت مێركاتۆ”ـی فه‌ڕه‌نسی بڵاویكرده‌وه، زیدان ئۆفه‌ری 150 ملیۆن یۆرۆی بۆ دوو وه‌رز له یانه‌ی نه‌سڕ ره‌تكرده‌وه، چونكه ده‌یه‌وێت له یه‌كێك له یانه‌كانی پێنج خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وروپا كار بكات.
زیدانی ته‌مه‌ن 50 ساڵ، ناوی به چه‌ند یانه‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، كه مه‌شقیان وه‌ربگرێت، له‌وانه پاریس سانجێرمان، یوڤێنتۆس و ریال مه‌درید.
یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی، كه رۆناڵدۆ یاریی بۆ ده‌كات، دوای دوورخستنه‌وه‌ی راهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی رودی گارسیا، بێ راهێنه‌ر و ئێستا یلیچیچ به شێوه‌یه‌كی كاتی راهێنه‌ری تیپه‌كه‌یه.