كارەبا زیادەڕۆكانی زاخۆ بڕدران
964+
كوردستان ئەحمەد
ئەمڕۆ لە زاخۆ پێنج زیادەڕۆیی كارەبا دۆزرانەوە و بڕان و خاوەنەكانیان سزادران.
لیژنەیەكی بەڕێوبەرایەتیی كارەبای زاخۆ دەستیان بە پشكنینی كارەبا كردووە لە سنووری قەزاكە، ئەمڕۆ پێنج شوێنی سەرپێچیان دۆزیوەتەوە و بڕیویانە.
لیژنەكە بەردەوام دەبێت لە گەڕان و پشكنین بۆ سەرجەم شوێنەكانی دیكەی قەزاكە و لە هەرشوێنێك بیبینن دەیبڕن و خاوەنەكەی سزادەدەن.
لیژنەكە لە چەند كەسێكی شارەزای كارەبا پێكهاتوون، بەسەر هەموو ستوونەكانی كارەبادا سەردەكەون و سەرجەم ئەو ماڵانە دەپشكنن، كە كارەبایان وەرگرتووە.
بەڕێوبەرایەتیی كارەبای زاخۆ، لە پەیجی فەرمی خۆی دەڵێت: هەركەس كارەبا بە نایاسایی رابكێشێت بە توندی سزا دەدرێت و دووبارەشی بكاتەوە، سزاكە گەورەتر دەبێت
ئەندامانی تیمەكە، دەچنە سەر ستوونەكان و پشکنینی تەواوی كارەباكان دەكەن، لە كاتژمێری پێوانەی ماڵەكانیشەوە پشكنین دەكەن، بۆ ئەوەی بزانن بە زیادەڕۆ كارەبا رانەكێشراوە، ئەگەر راكێشرابێت دەبڕدرێت و سزادەدرێن.