یەکێک لە سیتییەکانی سلێمانی - فۆتۆ +964
لە سلێمانی نرخی کارەبای سیتییەکان بۆ مانگی ئایار دیاریکرا
فەهمی نەبی
کارەبای سلێمانی نرخی کیلۆواتێک کارەبای سیتیەکانی ئەو شارەی بۆ مانگی ئایار دیاریکرد و ئەم مانگە هەرزانتر بووە بەراورد بە مانگی رابردوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بۆئەم مانگە نرخی هەر کیلۆواتێک کارەبا بە 283 دینار دیاریکراوە، ئەمە لە کاتێکدایە مانگی نیسان هەر کیلۆواتێک بە 298 دینار دیاریکرابوو، ئەمەش واتا بۆ هەر کیلۆواتێک 15 دینار هەرزانتر بووە.
دیاریکردنی نرخی کارەبای سیتیەکان بەگوێرەی نرخی گازوایل بووە ئەمەش دوای خەمڵاندنی لەلایەن لیژنەی ئەنجومەنی سیتیەکان و بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی.
کارەبای مۆلیدەی زۆرینەی کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون بە یەکەی کیلۆوات دیاریدەکرێت نەک بە ئەمپێر.
لیژنەکە ئەوەشی راگەیاندووە، پێویستە سەرجەم سیتیەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی پابەندی نرخەکە بن، ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکار و سزای یاسایی دەبنەوە.