تۆڕى ئاو بۆ میره‌دێى زه‌ڕایه‌ن راده‌كێشرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ داهاتوویه‌كى نزیكدا، تۆڕى ئاو بۆ گوندى میره‌دێى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى زه‌ڕایه‌ن راده‌كێشرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ ئێستاوه‌ ئاماده‌كارى بۆ ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ ئاواره‌ حه‌مه‌شه‌ریف له‌گه‌ڵ تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی و نوێنەری فەرمانگەی ئاوی زەڕایەن چوونه‌ ئه‌و گونده‌ و ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ جێبه‌جێكردنى كرد.

ناحیه‌ى زه‌ڕایه‌ن بڵاویكرده‌وه‌، پڕۆژەی دروستکردنى خەزانی ئاو و راکێشانی تۆڕی ئاو بۆ گوندی ناوبراو، بە گوژمەی زیاتر له‌ 93 ملیۆن دینار جێبەجێ ده‌کرێت.