لیژنه‌كه له‌كاتى پشكنینى تانكى یه‌كێك له شوێتكارهكان... وێنه: لیژنه‌ى قایمقامییه‌ت
“زۆربه‌ى تانكى دوكانه‌كانى هه‌ڵه‌بجه كۆن و ژه‌نگاوین”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە تانکی چەند شوێنکارێکی جیاوازیان له‌ناو بازاڕ بەسەرکردەوە و بۆیان ده‌ركه‌وت زۆربه‌ى تانكییه‌كانیان كۆن و ژه‌نگاوین.
ئه‌و شوێنكارانه‌ى به‌سه‌ركرابوونه‌وه بریتیبوون له چایخەنەکان و کەبابخانە و لەفەخانە و سەرتاشخانەکان.
لیژنه‌كه ده‌ڵێت، پاش گەڕان و پشکنین بەسەریاندا تەنکی بەشێکی هەرەزۆری دوکانەکان کۆن و ژەنگاوی و کلساوین.
داواش لە دوکاندارەکان كراوه، پێش ئه‌و وادەیه‌ى بۆیان دانراوه كه هه‌فته‌یه‌كه، پاکی بکەنەوە یان بیگۆڕن، چونکە بە پێچەوانەوە رووبەڕووی ئیجرائاتی توند دەبنەوە.
+1