لە میسر
هەڵبژاردەی عێراق شەش مەدالیای بەدەست هێنا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
رکابەرییەکانی یارییە سیانییەکانی وڵاتانی عەرەبی (ترایسلۆن) لە میسر کۆتایی هات و عێراق له رۆژی كۆتاییدا سێ مه‌دالیای زێڕ و یه‌كی برۆنزی به‌ده‌ستهێنا و كۆی مه‌دالیاكانی بوونه شه‌ش.
پاڵەوانیه‌تیی یارییە سیانییه‌کانیی وڵاتانی عەرەبی، لە شاری شەرەم ئەلشێخی میسر کۆتاییهات، لە رۆژی کۆتایی پاڵەوانیه‌تییەکەدا هەڵبژاردەی عێراق توانی سێ مەدالیای زێڕ به‌ده‌ست بهێنێت.
نوح سەبیح لە پێشبرکێی ئەکواسلۆن پلەی یەکەم و مه‌دالیای زێری بەدەستهێنا، لە پێشبرکێی ئۆڤەر ئەکواسلۆنیش باقر تاهیر مه‌دالیای زێڕی برده‌وه، هه‌روه‌ها شەهاب ئەحمەد لە پێشبرکێی دوایسلۆن پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا.
لەیلا محەمەد سەرۆکی شاندی هەڵبژاردەی عێراق لە شاری شەرەم ئەلشێخەوە بە تۆڕی 964 ـی وت، “پاڵەوانیه‌تییەکە لە ئاستێکی بەرز و پر لە رکابەریدا بوو، هەرچەندە پاڵەوانیه‌تیی وڵاتانی عەرەب بوو، بەڵام چەند هەڵبژاردەیەکی ئەفریقی و ئەوروپیش تێیدا بەشداربوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، لە ئەنجامی یاریزانەکانیان رازین، کە توانیویانە لە کۆی هەشت رکابەری، چوار مەدالیای زێڕ و دوو مەدالیای برۆنز به گشتی بەدەست بهێنن.
له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كچه یاریزانێكی كورد به‌شداربوو، به‌ڵام هیچ مه‌دالیایه‌كی به‌ده‌ست نه‌هێنا.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا