شەقامەكانی دهۆك بە گوڵ دەڕازێنرێنەوە

964+
كوردستان ئەحمەد

دوورگە ناوەندییەكانی شەقامەكانی دهۆك بە گوڵ و گولزاری جیاواز دەڕازێنرێنەوە.

گوڵەكان لە جۆری سەوز و سور و مۆر و هەمیشە سەوز و بۆندارن، بەرگەی گەرما و كەمئاوی دەگرن.

شارەوانیی دهۆك هەڵمەتێكی راگەیاندووە بۆ رازاندنەوەی دوورگە ناوەندییەكانی شەقامەكانی دهۆك بۆ ئەوەی بە گوڵ و گوڵزار بڕازێنرێنەوە، سەرجەم كارمەندانی شارەوانی و كۆمپانیاكانی پاككەرەوە، كە گرێبەستیان لەگەڵ شارەوانیدا هەیە، بەشداری لە ناشتنی گوڵەكاندا دەكەن.

سەرەتا دوورگە ناوەندییەكانی شەقامە سەرەكییەكان، دواتریش شەقامەكانی دیكەی ناو شار و گەڕەك و كۆڵانەكان دەنێژرێن.

سەرەتا دوورگە ناوەندییەكان پاكدەكرێنەوە و دەكێڵدرێن و گوڵەكان بە شێوەی شەتڵ هێنراون و دەچێنرێن.

شارەوانی دهۆك لە بارەی هەڵمەتەكەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی، داوا لە هاوڵاتیان دەكەین هاوكارمان بن لە پاراستن و خزمەتكردنی گوڵەكان، تائەو كاتەی پێدەگەن.

گوڵەكان لە نەمامگە ناوخۆییەكانی دهۆكەوە هێنراون، لە جۆری جیاوازن و لەگەڵ كەشوهەوای شارەكەدا بە باشی دەگونجێن.