له سێ لاوه سوودمه‌ند ده‌بێت
هەرێمی كوردستان دەخرێتە بەرنامەی پاڵپشتیەكانی شێرپەنجەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئەنجومەنی باڵای بەرەنگاربونەوەی شێرپەنجە لە عێراق و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، هەرێمی كوردستان دەخەنە نێو بەرنامەی پاڵپشتیەكانیان، په‌رله‌مانتارێكی كورد له به‌غداش ده‌ڵێت، ئه‌مه‌یان له زۆر رووه‌وه سوودى بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
د. بڕیار رەشید، په‌رله‌مانتارى كورد له به‌غدا له راگەیەندراوێكدا، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ئەنجومەنی باڵای بەرەنگاربونەوەی شێرپەنجە لە عێراق و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، هەرێمی كوردستان دەخەنە نێو بەرنامەی پاڵپشتیەكانیان و بەوەش راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ خەڵكی كوردستان لەم هەوڵە سودەمەند دەبن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، نووسراوێكی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراقیشی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، لەسەر پێشنیاری سەنتەری ژیانەوە بە نوسراوی فەرمی داوایان كرد نوێنەری سەنتەرە تایبەتمەندەكانی تەندروستی هەرێم لە ئەنجومەنـی باڵای بەرەنگاربونەوەی شێرپەنجە هەبێت و بخرێتە نێو پرۆگرامی پاڵپشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم.
ئاماژەی بەوەشكردوە “سوپاسی وەزیری تەندروستی حكومەتی عێراق دەكەم كە رەزامەندیدا لەسەر ئەم داوایەمان بەپێی بەرنامەی كارەكانی ئەنجومەنەكە لە داهاتویەكی نزیكدا، رێكخەری سەنتەرە تایبمەتمەندەكانی بواری شێرپەنجە لە تەندروستی هەرێم بۆ ئەنجومەنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە زیاد دەكرێت”.
ناوبراو، ئاماژەی بە سێ سوودی سەرەكی كردوە و ئەوەی خستووه‌ته‌ڕوو “یەكەم سودی ئەو هەنگاوە ناردنە دەره‌وەی پزیشكان و كارمەندانه لەپێناو بەرزكردنەوەی تواناكانیان، دووەمیش پاڵپشتیكردنی كاری سەنتەر و نەخۆشخانە تایبەتمەندەكانی بواری شێرپەنجەیە، خاڵی سێەمیش پاڵپشتیكردنی نەخۆشانی شێرپەنجە لە وەرگرتنی چارەسەرەكان و رەخساندنی ئامێری پێویستە”.