شاندەكەی شاری ناشفێڵد لەگەڵ شاندی پارێزگای هەولێر.وێنە: پارێزگاری هەولێر
شاندێكی “كوردستانی بچووك” له ههولێرن
964+
كوردستان ئهحمهد
شاندیكی باڵای شاری ناشڤێڵی ویلایەتی تێنسیی ئەمریكا سەردانی هەولێریان كرد و بڕیارە كاری هاوبەش بكرێت.
شاندهكه به سهرۆكایهتی جۆن كوپەر، مایەری شاری ناشفێڵ و ژمارەیەك ئەندامانی ئەنجومەنی شارەكە، سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێریان كرد، رێكەوتوون كە لە بواری ، پهروهرده، تهندروستی، کولتوور، هونهر و وهرزشی كاری هاوبەش بكەن.
هەروەها پتەوکردنى پەیوەندى زانستى و ئەکادیمی بە شێوەیەکی گشتی لە نێوان هەردوو شاردا گفتوگۆی لەسەر كراوە.
پارساڵ بە سەرۆکایەتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، شاندێکی باڵای هەولێر سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شاری ناشلڤێلیان کرد و چەندین دیدار و کۆبوونەوەیان ئەنجام دا.
شاری ناشچێڵ لە ویلایەتی تێنسیی ئەمریكایە، بە كوردستانی بچوك لە ئەمریكا ناسراوە، تا كۆتایی ساڵی 2022 ژمارەی دانیشتووانەكەی 689 هەزار و 447 كەس بوو، كه ژمارهیهكی زۆری كوردیش لهوێدا نیشتهجێن.