باران گوندی شێخالکی بێ کارەبا کرد
964+
زەید کۆچەر – بەردەڕەش
بەهۆی بارانبارینەوە هەشت ستوونی کارەبا و محاویلەیەك زیانی 15 ملیۆن دیناریان بە گوندی شێخالك گەیاندووە.
ئەرشەد محەمەد، بەرێوبەری کارەبای بەردەڕەش بۆ 964ی وت، بەهۆی ئەو رووداوەوە هەشت ماڵ بێ كارەبا دەبن، لە چارەسەركردنی كێشەكاندان و بەزووترین كات محاویلەیەكیشیان بۆ دابیندەكەن.
بەپێی قسەكانی ئەرشەد محەمەد زیانەكانی ئەو رووداوە 15 ملیۆن دیناری بووە و لە زوترین كاتتدا كێشەكان چارەسەردەكرێن وتا پێنج كاتژمێری دیكە كارەباكەیان بۆ چاكدەكرێتەوە.
گوندی شێخالك سەر بە ناحیەی دارەتووە لە قەزای بەردەڕەش و 95 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆكەوە دوورە.
پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد