هەورە بروسکە پڕۆژەی ئاوی “خاس”ى لهكارخست
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
شەوی رابردوو بەهۆی هەورە بروسکەوە کارەبای پڕۆژەی ئاوی خاس لەکارکەوت، بهقسهى ئهندازیارى پڕۆژهكه، ئهمڕۆ توانیویانه ئاو دابهش بكهن، بهڵام بۆ سبهینێ نازانن.
پرۆژەی ئاوی خاس رێژەی %95ـی ئاوی قەڵادزێ دابین دەکات.
بەدرخان مەحمود، ئەندازیاری پڕۆژەی ئاوی خاس بە 964ـی وت، دوێنێ شەو بەهۆی هەورەبروسکەوە، کێشە لە پەناڵی 33KV پڕۆژەی ئاوی خاس دروست بووە، بەڵام بەهۆی بوونی ئاوی خەزنکراوی حەوزەکانی دیکەوە توانراوە ئەمڕۆ ئاو بەسەر گەڕەکەکانی قەڵادزێدا دابەش بکرێت.
وتیشی “وا بڕیارە سبەی یەکشەممە ستافێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دابەشکردنی وزەی سلێمانی، سەردانی پڕۆژەکە بکەن بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکە”.
روونیشیکردەوە، لە هەوڵدادەبن بۆ ئەوەی هەرچی زووە کێشەکە چارەسەر بکرێت و بتوانرێت سبەینێش ئاو دابەش بکرێت.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن