زاخۆ لە یاریگەی خۆیدا جامەكەی نمایش كرد
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
دوای ئەوەی زاخۆ لە یانەی حەشدی شەعبی بردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ جامەكەیان لە بەردەم جەماوەرەكەیاندا نمایش كرد.
تیمی باسكەی زاخۆ رۆژی سێشەممە 16.5.2023 لە خولی نایابی عێراق لە هۆڵی شەعب رووبەڕووی یانەی حەشدی شەعبی بووەوە و توانی یارییەكە بباتەوە بە 90 خاڵ بەرامبەر بە 88 خاڵ.
لەبەر ئەوەی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی خەڵاتەكەی بەدەستهێنا، ئێواری ئەمڕۆ هەینی لە بەردەم جەماوەرەكەیدا لە رێوڕەسمێكدا جامەكەیان نمایش كرد و پێشوازییەكی گەورەیان لێكرا.
باسكهی یانهی زاخۆ ئهم وهرزه پلهی سێیهمی له خولی نایابی عێراق بهدهستهێنا.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد