لە هەولێر گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی خۆر دروستدەکرێت
964+
فەرمان سادق
بە گوژمەی 100 ملیۆن دۆلار گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەولێر دروستدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.5.2023، بەردی بناغەی وێستگەیەکی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەولێر دانرا.
ئەو پڕۆژەیە دەبێتە گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان و عێراق کە توانای بەرهەمهێنانی 25 مێگاوات کارەبای هەیە.
وێستگەکە دەکەوێتە گوندی منارەی دەوروبەری هەولێر لەسەر رووبەری 590 دۆنم زەوییە و بڕیارە لەماوەی ساڵێکدا کارەکانی تەواو بێت.
هاوکاتی ئەو پڕۆژەیە، هەر ئەمڕۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش وێستگەیەکی دیکەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر بەردی بناغەی بۆ دانراوە.
پڕۆژەکە توانای بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات کارەبای هەیە و بە گوژمەی 235 ملیار دینار دروستدەکرێت.
هەردوو وێستگەکە بە وێستگەی ژینگەدۆست ناسراون و بەمەش بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کارەبا بێت لە ئێستادا تاوەکو 30%ـی بەرهەمی کارەبای کوردستان لە وزەی خۆرەوە بەرهەمدەهێندرێت.