دیمەنێک لە یاریی رابردووی نێوان هەردوو یانە. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئەمشەو کاتژمێر 10:00
مانچێسته‌ر سیتی به ترسه‌وه رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێش كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، چامپیۆنزلیگ، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:00، هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئینگلیزی و ریال مه‌دریدی ئیسپانی له یاریگه‌ی مان سیتی رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
یاریی چوون له مه‌درید هه‌فته‌ی رابردوو به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك كۆتایی هات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زۆر به‌هێز بێت و ره‌نگه به‌هێزترین یاریی ئه‌م وه‌رزه بێت.
وه‌رزی رابردوو ریال مه‌درید له قۆناغی پێش كۆتاییدا مانچێسته‌ر سیتی دوورخسته‌وه، بۆیه ئه‌مشه‌و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت مان سیتی به هه‌موو هێزێك هه‌وڵی بردنه‌وه و گه‌یشتن به یاریی كۆتایی بدات، تریشی له یانه‌ی شاهانه هه‌یه.
پێپ گواردیۆلا، راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی رایگه‌یاند، به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ده‌كه‌ن، وتیشی، “ئه‌مجاره فه‌لسه‌فه و پۆز لێناده‌م”.
له لای خۆیه‌وه كارلۆ ئانچیلۆتی، راهێنه‌ری ریال مه‌درید هۆشداریی داوه‌ته یاریزانه‌كانی، كه له سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌وه به‌رگرییه‌كی باش بكه‌ن و پێی وتوون، مان سیتی ده‌یه‌وێت له سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌وه گۆڵ بكات.
میدیاكانی ئیسپانیا بڵاویان كرده‌وه، ئانچیلۆتی به هه‌مان پلانی یاریی رابردوو یاریی ده‌كات و پێی وایه سه‌ركه‌وتووه، هه‌رچه‌نده بردنه‌وه‌ی تۆمار نه‌كرد.