پاسدار لەسەر سنور بڵاوکراوەتەوە و بە‌غدا و تارانیش لە وتوێژدان
964+
فەرهاد حەسەن – هەولێر
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، سوپای پاسداران لەسەر سنوری عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، هەروەها لەوبارەیەوە بە‌غدا و تاران لە وتوێژدان، بەڵام هێشتا ئەنجامەکەی دیار نییە و راگەیەندراوی فەرمیان نەبووە.
رۆژی هه‌ینی، ٢٥ی تشرینی دووەم، ئاژانسی هەواڵیی ئیرنای ئێران کە سەر بە حکومەتە، له زاری محه‌مه‌د پاكپور، فه‌رمانده‌ى هێزه زه‌مینییه‌كانى سوپای پاسدان بڵاویکردووەتەوە، “یه‌كه‌ى زرێپۆش و هێزی تایبه‌ت بڵاوکراوەتەوە له ناوچەکانی رۆژئاوا و باكورى رۆژئاواى ئێران، به مه‌به‌ستى ده‌سته‌به‌رى ئارامیی سنووره‌كان”.
لەلایەکی دیکە، 964+ دەزانێت، لایەنی ئێرانی و عێراقی لەسەر ئەو بابەتە لە کۆبوونەوە و وتوێژدان، بەڵام هێشتا ئەنجامەکەی دیار نییە.
ماوەی زیاتر له دوو مانگه له شار و شارۆچكه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و زۆربه‌ى شار و ناوچه‌كانى ناوخۆى ئێران خۆپیشاندان بەردەوامە، خۆپیشاندانەکان بەهۆی گیانلەدەستدانی کچێکی کورد بەناوی ژینا ئەمینی دانیشتووی سەقز دەستیپێکرد.
ئێران بەردەوام هێز و وڵاتانی دیکەی دەرەوەی سنوورەکانی لە خۆپیشاندانەکان تۆمەتبار دەکات، لەوانەش حزب و لایه‌نه‌كانى رۆژهەڵات باره‌گاكانیان لە هەرێمی کوردستانه، لەو دوو مانگەدا پێنج جار بۆردومانی کردوون لە کۆیە و ناوچەی زڕگوێزی سلێمانی.
لەو بۆردومانانەدا، ١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٥٠ کەسیش بریندارن.