یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر, له وێنه‌كه‌دا كه‌لوپه‌ل و پێداویستی گه‌شت و سه‌یران له قه‌راغی شه‌قامێكی سه‌ره‌كیدا دانراون بۆ فرۆشتن, وێنه: سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر
شاره‌وانی هه‌ولێر شه‌قامه‌كان رێكده‌خاته‌وه
كوردستان ئه‌حمه‌د
بە هاوكاری پۆلیسی شارەوانی و تیمەکانی هاتوچۆ، شارەوانی هەولێر زیادهڕۆیهكانی شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كان رێكده‌خاته‌وه.
هه‌ر دوكان و كۆمپانیایه‌ك سه‌ر شه‌قام و شۆسته‌كانی گرتبێت ئەوا سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌لوپه‌لانه لاده‌درێن كه دانراون.
له‌گه‌ڵ رێكخستنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان كارده‌كرێت بۆ پارێزگاریكردن و پاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان و چاودێركردنیان له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی شاره‌وانی هه‌ولێر، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان و جادهكات له‌سه‌رجه‌م شوێنه گشتیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێكیش رێنماییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كات توشی سزا ده‌بێت. سیامەند کەریم، وتەبێژی شارەوانی هەولێر وای بە 964 وت.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ته‌نیا شه‌قامه‌كانی ناوشار ناگرێته‌وه، به‌ڵكو شه‌قامه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاریش ده‌گرێته‌وه و به به‌رده‌وامیش چاودێری ده‌كرێن.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر دایناون، سه‌رجه‌م ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه لاده‌برێن كه به‌شێك له رێگه‌كه‌یان گرتووه و بووه‌ته هۆی ئاسته‌نگی و گرتنی به‌شێك له رێگاكان.