بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنان بۆ قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش دەکرێتەوە

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

بە نوسراوێکی فەرمی لە سەرۆکایەتی دەستەی وەبەرهێنانەوە بڕیاردرا بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنان بۆ قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش بکرێتەوە.

بڕیاری کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکان بە زووترین کات دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

کوردۆ ئیحسان، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی دهۆک بە 964ی وت:
فەرمانی کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی ئاکرێ و بەڕدەڕەش دەرچووە، یەک بەڕێوەبەرایەتی بۆ هەردوو قەزاکە دەکرێتەوە.

وتیشی، مەبەست لە کردنەوەی بەڕێوبەراتیەکە شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکانە و هەروەها لامەرکەزیەتی ئیداری و باشتر بەڕێوەبردن و ئاسانکارییە بۆ هاولاتیان و وەبەرهێنان، کە ئەو دوو قەزایە لە دهۆک زۆر گرنگن.

کوردۆ ئیحسان    دەشڵێت
لەماوەیەکی نزیکدا بڕیار لە بارەی دانانی شوێن و ستافی بەڕێوەبەراتیەکە دەدرێت ، ئەمەش هەنگاوێکی زۆر گرنگە لە بواری وەبەرهێنان لە ناوچەکە و ڕەنگدانەوەیەکی ئەرێنی دەبێت و زیاتر خزمەتی هاولاتیانی هەردوو قەزاکە دەکات .

پێداچوونەوە: توانا نەقی