27 خولی جۆراوجۆر بۆ گەنجانی زاخۆ دێنە ئەنجامدان

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی زاخۆ 27 خولی فێرکردن بێ بەرامبەر بۆ فێرخوازانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ده‌كرێنه‌وه‌.

خولەکان پێکدێن لە فێرکردنی (وایرمەنی ئۆتۆمبێل، شێوەکاری، سەرتاشی، موزیک، مونتاژ، به‌رگدروویی، کاری دەستی، زمانی ئینگلیزی، زمانی عەرەبی، جوانکاری ژنان، خۆشنووسی، چارەسەری سەرەتایی، دروستكردنی شیرینی، راهێنەری تۆپی پێ، زۆرانبازی، تایکواندۆ، باله‌ی کچان، باسکتبۆڵی کوڕان، سنۆکەر، تۆپی سەرمێز، کۆمپیوتەر).

ئەمانە لە سنووری قەزای زاخۆ، لە قەزای باتیفاش خوله‌كانی ( راهێنه‌ری تۆپی پێ، چارەسەری سەرەتایی، زمانی ئینگلیزی و فۆتۆگرافی) بە سەرپەرشتی کەسانی شاره‌زا دێنه‌ ئه‌نجامدان.

بێوار ئەکرەم، بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی زاخۆ بە 964ـی وت: مەبەستمان لەم خولانە فێرکردنی گەنج و لاوان و خەڵکی شارەکەمانە، بۆ ئەوەی فێری كاری دەست و بواره‌كانی دیكه‌ ببن و پەرە بە تواناکانی خۆیان بدەن لە کەرتی تایبەت.

زیاتر وتی: “ئەمە دەبێتە دەرگای بەدەستهێنانی دەرفەتی کار بۆ زۆربەی
بەشداربووان”.

ئەمە یەکەمجار نییە خولی له‌م جۆره‌ ده‌كرێنه‌وه‌، ساڵی رابردووش چەندان خول ئه‌نجام دران.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14.5.2023 ناونووسین ده‌ستپێبكات و تا پێنجشەممە به‌رده‌وام ده‌بێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا