دیمه‌نێكی ئاژه‌ڵ له‌ناو ئاوه‌دانیدا ... وێنه: سۆسیال میدیا
شارەوانی شارەزوور هۆشداریى ده‌داته ئاژه‌ڵداره‌كانى سنووره‌كه‌ى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سەرۆکایەتی شارەوانیی شارەزوور هۆشدارى ده‌داته ئاژه‌ڵداره‌كانى سنووره‌كه‌ى و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه، كه نه‌كه‌ن ئاژه‌ڵه‌كانیان به‌ڕه‌ڵڵاى ناو ئاوه‌دانییه‌كان بكه‌ن، بە پێچەوانەوە سزاى توند ده‌درێن.
له بانگه‌وازێكدا بۆ خاوه‌ن مه‌ڕ و ماڵات و ئاژه‌ڵداره‌كانى سنووره‌كه‌ى، سه‌رۆكایه‌تیى شاره‌وانیى شاره‌زوور، ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەکاته‌وه، کە کاری ئاژەڵداری دەکەن لە سنووری دەرەوەی شارەوانی و ئاژەڵەکانیان بەردەدەنە ناو گەڕەک و کۆڵان و شەقامەکانی شار بە شەو و رۆژ، دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە باخچە و سەوزاییەکانی شارەوانی و بێزارکردنی هاوڵاتیان.
شارەوانیی شارەزوور داوایان لێده‌كات، هیچ هاوڵاتییەک ئاژەڵ بەرنەداتە ناو شار و نەیانهێننه ناو سنووری شارەوانییەوە، “بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی توند دەگرینەبەر و غەرامەی قورس دەکرێن و رووبەڕووی یاسایان دەکەینەوە”.