ڤیزات ناوێ و مۆر لە پاسپۆرتەکەت نادرێت

لەمەودوا بێ پشکنین و کارتی وەرگرتنی ڤاکسین بچۆ بۆ ئێران

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

لەمەودوا بۆ گەشتکردن بۆ وڵاتی ئێران پشکنینک و کارتی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا پێویست نییە. هێڵی ئاسمانی ماهان دەڵێت، بڕیارەکە لەمڕۆ شەممە 13.5.2023ـەوە چووەتە بوواری جێبەجێکردنەوە.

بڕیارەکە گەشتیارانی هەرسێ فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەولێر، سلێمانی و کەرکوک دەگرێتەوە.

هێڵە ئاسمانییەکە ئەمڕۆ شەممە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوەش هاتووە، گەشتیارانی ئەو سێ فڕۆکەخانەیە کاتێک لە رێگەی هێڵی ئاسمانی ماهانەوە گەشت دەکەن، پێویستیان بە ڤیزا نابێت و هیچ مۆرێکیش لە پاسپۆرتەکانیان نادرێت.

پێشتر هەر گەشتیارێک بچووایەتە وڵاتی ئێران یان دەبوو کارتی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنای پێبووایە، یاخود دەبوو پشکنینێکی نوێی کۆرۆنای پێبووایە، کە بەروارەکەی کەمتر لە 48 کاتژمێری رابردوو بووایە.