له سنوورى پیرمام دوو داربڕ به ئوتومبێله‌كانیانه‌وه درانه دادگا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستانی شەقڵاوە بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دوو كه‌سیان به‌تۆمه‌تى داربڕین ده‌ستگیركردووه و به دوو ئوتومبێله‌كانیشیانه‌وه راده‌ستى دادگا كراون.
بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شەقڵاوە، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، بە هاوکاری بنکەی ئاسایشی بناری سەفین لە بازگەی قەڵاسنجى سەر بە قەزای پیرمام، توانیان ئۆتۆمبێلێك لە جۆری کیا دووتەنی دەستبەسەردا بگرن، کە داری سروشتی لە جۆری داربەڕووى بارکردبوو.
ده‌شڵێت، هه‌ر ئه‌مڕۆ 13.5.2023، توانیویانه ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا لەگەڵ دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن، کە هەڵسابوو بە بارکردنی 60 فەردە خەڵوز.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ى پۆلیس، هه‌ردوو تۆمه‌تبار به ئوتومیبێله‌كانیانه‌وه راده‌ستى دادگا كراون.
باس له‌وه‌شكراوه، بە فەرمانی دادوەر، دوو تۆمەتبارەکە و ئۆتۆمبێڵ و دار و خەڵوزەکان بەپێی مادەی 21/ ژمارە / 10/ ساڵی / 2012/ لە یاسای دارستان دەستیان بەسەرداگیرا.