پەروەردە رێنمایی توند دەنێرێت بۆ قوتابخانەکان
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
وەزارەتی پەروەردە داوا لە قوتابخانەکان دەكات بەهیچ شێویەك غاز بەكار نەهێنن، هەروەها بە وردی چاودێری سیستەمی ئاو و کارەبا بكەن.
وزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بەنوسراو داوا لە بەڕێوبەرایەتی پەروەردەكان دەكات بە هیچ شێوەیەك غاز بەكار نەهێنێن و بەوردی چاودێری كارەبا و ئاو غاز بكەن لە قوتابخانەكاندا.
لەم مانگەدا لە دوو ڕووداوی جیاوازدا زیاتر لە 20 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 42 کەسیش برینداربوون، ئەوەش لە ئەنجامی تەقینەوەی سیستەمی غاز LPG لە شارەکانی سلێمانی و دۆهۆک.
ئەو رێنماییانە بۆ سەرجەم قوتابخانە حكومی ونا حكومیەكانە.
دەقی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی پەروەردە