نرخی وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێم دیاریكرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بۆ ئه‌مساڵ نرخى وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێم له لایه‌ن حكومه‌تى عێراقی دیاریكرا و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی بازرگانی هەرێمیش ده‌ڵێت، بڕى وه‌رگرتنى گه‌نم بۆ هه‌رێم دیاری نه‌كراوه، تا ئێستاش ئه‌وه‌ى گه‌نم هه‌بووه وه‌رمانگرتووه.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم، بۆ 964ـى ئاشكراكرد، بۆ وه‌رگرتنى گه‌نمى ئه‌مساڵ حكومه‌تى عێراق بۆ هه‌ر تۆنێك 850 هه‌زار دینارى بۆ جوتیارانى هه‌رێمی كوردستان دیاریكردووه.
حكومه‌تى عێراق بۆ هه‌ر تۆنێك 850 هه‌زار دینارى بۆ جوتیارانى هه‌رێمی كوردستان دیاریكردووه
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقییىه‌وه هیچ بڕێكى دیاریكراو بۆ وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێم دانه‌ندراوه، وتیشی “ئه‌وه‌ى تا ئێستا له‌گه‌نمى جوتیاران هه‌بووبێت ئێمه وه‌رمانگرتووه و ئه‌وه‌ى هه‌شبێت وه‌ریده‌گرین”.
روونیشیكرده‌وه، بۆ ئەمساڵ دوای رادەستكردنی گەنم له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه، به‌چه‌ند رۆژێك پارە ده‌درێته جوتیاران، وتیشی “لەدوای وەرزی دروێنەش دەستدەكرێت بە وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جوتیاران لە سایلۆكانی هەرێمی كورستان”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، له‌م هه‌فته‌یه یه‌كه‌مین دروێنه‌ى گه‌نم له لایه‌ن جوتیارانى گه‌رمیانه‌وه له سنوورى ناحیه‌ى رزگارى ئه‌نجامدرا، پێشبینیش ده‌كرێ له هه‌فته‌ى داهاتوودا له ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به دروێنه‌ى گه‌نم و جۆ بكرێت.