وێنەی رووداوی هاتوچۆکەی دەربەندیخان - وێنە تایبەت بە 964
5 کەسی دیکەش بریندارن
لە دەربەندیخان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای دەربەندیخان-زەڕایەن، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.5.2023، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل کە یەکێکیان پیک ئاب و ئەوەی دیکەیان مازدا قەمەرە بووە، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
رووداوەکە لە نزیک گوندی چنارە لەسەر رێگای دەربەندیخان- زەڕایەن روویداوە.
جاسم محەمەد، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ى وت، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە لەگەڵ یەکێک لە بریندارەکان لەناو ئۆتۆمبێلی مازداکە بوون، چوار بریندارەکەی تریش لەناو تۆیۆتا پیک ئابەکە بوون.
دەشڵێت: بەھۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستی بریندارەکان دەستبەجێ بە ئامبوڵانس رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کران.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق