ژمارەیان 770 مامۆستایە

وانەبێژانی کۆیە داوا دەکەن بکرێن بە هەمیشەیی

964+

شلێر سەعید – کۆیە

مامۆستایانی وانەبێژ لە کۆیە گردبوونەوە و داوا دەکەن بکرێن بە هەمیشەیی. پەروەردەی کۆیەش پشتگیریی لە داوای وانەبێژەکانی دەکات.

بەشێک لە وانەبێژەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.5.2023 لە بەردەم پەروەردەی کۆیە خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە.

سنووری پەروەردەی کۆیە 770 مامۆستای وانەبێژی هەیە.

پشکۆ ئەحمەد، ماوەی حەوت ساڵە وانەبێژە و بە 964ی راگەیاند، وەزارەتی پەروەردە و حکومەت خەمساردن بەرامبەر بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی وانەبێژ.

لە سنووری کۆیە  200 قوتابخانە و دایەنگە و رەوزە هەن و 33 هەزار قوتابیش لە سنوورەکەدا دەخوێنن.

ئێمە هەمیشە پشتگیریی مامۆستایانی وانەبێژین و چەند جارێکیش نووسراومان بۆ بەرزکردوونەوە بکرێن بە هەمیشەیی. ئەمە وتەی یادگار حەمەدەمین، بەرپرسی راگەیاندنی پەروەردەی کۆیەیە بۆ 964.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد