لە حەوت مانگدا

زیاتر لە 90 کیلۆمەتر رێگای گوندەکانی پێنجوێن نۆژەنکراوەتەوە

+964

کامیار کەمال- پێنجوێن

لە کۆتای مانگی چواری ساڵی 2024 بەفەرمی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستن و چاککردنی رێگاوبانی پێنجوێن کرایەوە، ئەمیر سۆفی جەمال بەڕێوەبەری پاراستن و چاککردنی رێگاوبان لە پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، فراوانکردن و تێکەڵەڕێژکردن و دانانی ئاوڕێژ و لە هەندێ رێگاش لابردنی ئاستەنگەکان کاری ئەوان بووە لە ماوەی ساڵی رابردوودا و بە درێژای 90 کیلۆمەتر رێگای 45 گوندیان نۆژەنکردۆتەوە.

باسی لەوەشکرد، توانیویانە رەزامەندی کارکردن بۆ ئەمساڵ وەربگرن لە قیرتاوکردن و دروستکردنی پرد بۆ هەشت گوند و چاککردنەوە رێگای نێوان هەردوو ناحیەی ناڵپارێز- پێنجوێن  و گەرمک – پێنجوێن و گەرمک- سەیرانبەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە تەنها حەوت کارمەندن، ئەوان بڕیاریان داوە لە کارەکانیان بەردەوام بن و خزمەتی قەزاکە بکەن و ئەمیر سۆفی جەمال دەڵێت، پلانیان بۆ ئەمساڵیش بەهەمان شێوەی ساڵی پێشووە و دەیانەوێت بەو بڕە پارەیەی کە بۆیان دابین ئەکرێت لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە نەوەستن لە چاککردنەوەی رێگاوبانەکان.

باسی لەوەشکرد، هەوڵەکانیان زۆر چڕکردوەتەوە بۆ ئەوەی رێگای پێنجوێن- سەیدسادق دووساید بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی پاراستن و چاککردنی رێگاوبانی پێنجوێن دوای سێ مانگ لە کارکردنی توانی ببێتە بەڕێوەبەرایەتی.

پێداچوونەوە: هاوبەش

رێگای شەش گوندی پێنجوێن نۆژەنکرایەوە

رێگای شەش گوندی پێنجوێن نۆژەنکرایەوە

رێگای شەش گوندی پێنجوێن نۆژەنکرایەوە

رێگای شەش گوندی پێنجوێن نۆژەنکرایەوە