ماسیگرە مەترسیدارەکەشی تێدایە
لە دهۆک بە یەک شەو 13 ماسیگر دەستگیرکران
964+
عەمار عەزیز – دهۆک
درەنگانی شەوی رابرردوو لە هەڵمەتێکدا 13 ماسیگر دەستگیر کران کە یەکێک لەوان بە مەترسیدارترن ماسیگر ناوی دەرکردووە.
ئەو ماسیگرانە لەلایەن فەرماندەی هێزی پاراستنی ژینگەی دهۆک دەستگیر کران.
بەو 13 ماسیگرەی دەستگیران، لە دوو مانگی رابردوودا لە سنووری پارێزگای دهۆک 148 ماسیگر دەستگیر کراون.
راوکردنی بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی کشتوکاڵ، ساڵانە لە 15ـی ئادار دەستپێ دەکات تاوەکو 15ـی حوزەیران بەردەوام دەبێت.
عەبدولستار عەبدولحەمید، بەرپرسی راگەیاندن و رۆشنبیری لە فەرماندی هێزی پاراستنی ژینگە لە دهۆک بە 964ی وت “یەکێک لەو 13 ماسیگرەی شەوی رابردوو دەستگیرکراون، مەترسیدارترین راوچییە، چونکە هەر ماسیگرێکمان دەستگیر کردووە لە رابردوو، هەمیشە ناوی ئەویان دەهێنا کە بۆچی ناتوانن ئەو دەستگیر بکەن”.
دەشڵێت: دواجار ئەویشمان دەستگیر کرد.
بە قسەی موقەدم عەبدولستار عەبدولحەمید بێت، هەموو ئەوانەی دەستگیر کراون پەڕوای لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دەبردرێنە بەردەم دادوە.
پیداچوونەوە: فەرمان سادق