تۆڕە دەستبەسەرداگیراوەکان - وێنە: 964
نە ماسیان پێوەبوو نە خاوەنەکەیان دیاربوو
حەوت تۆڕی راوکردنی ماسی دەستیان بەسەرداگیرا
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوور لەسەر دەریاچەی سیروان دەستیان بەسەر حەوت تۆڕی راوکردنی ماسیدا گرت، بەڵام خاوەنەکانیان دیارنەبوون.
تۆڕەکان لە سنووری چەمی زەڵم دۆزراونەوە و هیچ ماسییەکیان پێوەنەبووە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوور ئەمڕۆ چوارشەممە 10.5.2023 بڵاویکردووەتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دۆسییەکە رەوانەی دادوەر کراوە.