ئاماده نه‌بن مافیان ده‌فه‌وتێت
به‌شێكی دیكه‌ى هاوبه‌شانى “بازاڕی سپى هه‌ولێر” ژماره‌یان پێده‌درێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پارێزگای هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوكردووه‌ته‌وه و داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات له بازاڕی سپی شاری هه‌ولێردا دوكانیان بۆ ده‌رچووه، سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى ژماره‌ى دوكانه‌كانیان.
به پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، سەرجەم ئەو کاسبکارانەی دوكانه‌كانی بازاڕی سپی ئاگادارده‌كاته‌وه، كه له رۆژى تیروپشك ئاماده‌نه‌بوون و ناویان ده‌رچووه، سبه‌ى چوارشه‌ممه 10.5.2023 له دیوانى پارێزگادا ئاماده‌بن.
پارێزگاى هه‌ولێر، ماوه‌یه‌كی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش دیاریی كردووه، كه ئاماده‌بن، ئه‌ویش له سبه‌یه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا رۆژى 25.5.2023، ده‌شڵێت “ئاماده‌بوونیان بۆ وەرگرتنی ژمارەی دوکانەکانیان و پێدانی بڕە پارەی قستى دوکانەکانیانه”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بە پێچەوانەوە له كاتى دیاریكراو ئاماده نه‌بن، دوکانەکانیان لێوەردەگیرێتەوە و مافی داواکردنی دوکانیان نامێنێت بە ھیچ شێوەیەک.