دیمه‌نێكی واژۆكردنى كۆنووسه‌كه دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان پاسه‌وانانى سنوورى ئێران و عێراق.. وێنه: پاسه‌وانى سنوور
سنورەكان دەپارێزن
عێراق و ئێران له قه‌ڵادزێ كۆبوونه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌ردوو وڵاتى عێراق و ئێران له سه‌ر ئاستى هێزه‌كانى پاراستنى سنوور له قه‌ڵادزێ كۆبوونه‌وه و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكیش، دواى كۆبوونه‌وه‌ى نێوانیان، واژوویان لەسەر کۆنووسێكی هاوبه‌ش كردووه.
هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنوورى عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بە مەبەستی پاراستنی سنوور و هەماهەنگی زیاتر له بواری ئه‌منیی نێوان کۆماری عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستى باڵاى هێزه سنووره‌ییه‌كانیان ئه‌نجامدراوه.
به پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، عەمید شه‌وکەت محه‌مه‌د سلێمان، ئامر لیوای سێ – ناوچەی یەکی سنوورى عێراق، لەگەڵ عەقید وەحید قۆیدل قۆمیسەری پاسەوانی سنووری سەردەشت، کۆبوونه‌ته‌وە .
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له قەڵادزێ ئەنجامدراوه و دواتر واژوویان لەسەر کۆنووسی کۆبوونەوەکە کردووه، کە بریتیی بووه له جه‌ختكردنه‌وه لەسه‌ر پاراستنی ئاسایشی سنوور له نێوان هه‌ردوولا، به‌مه‌به‌ستی رێگریکردن لە دزەکردنی نایاسایی و قاچاغ.