زاخۆییەک دەبێتە راهێنەری زۆڕانبازی عێراق

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

زاخۆییەک دەبێتە راهێنەری زۆرانبازی عێراق کە بڕیارە بەشداری پاڵەوانیەتی زۆرانبازی لە ئێران بکەن.

رەمەزان حەسەن، ئەو گەنجە زاخۆییە کە وەک راهێنەری زۆرانبازی عێراق دەستنیشان کراوە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتی زۆرانبازی لە ولاتی ئێران.

دوای ئەوەی وەک راهێنەری زۆرانبازی بەشداری پالەوانیەتییەکی ناوخۆی عێراقی کرد لە شاری نەجەف، تواناکانی بۆ شارەزایانی زۆرانبازی دەرکەوت و ئەمەش بوو وایکرد شەعلان عەبدولکەریم، سەرۆکی یەکێتی زۆرانبازی عێراق دەستنیشانی بکات وەک سەرپەرشتیاری هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانیەتی وڵاتانی ئاسیا کە بڕیارە 10ـی ئەم مانگە لە قەزوێن لە ئێران بە بەشداری 18 هەڵبژاردە بەڕێوە بچێت.

یەکێتی زوڕانبازی عیراق بانگهێشتی ڕاهێنەری زوڕانبازی زاخۆ کران بۆ سەرپەرشتی تیمی زوڕانبازی عیراق لە قارەمانی ئێراندا.

رەمەزان حەسەن، بە 964ـی وت، جێگەی شانازییە بۆ هەرێمی کوردستان بە گشتی و خەڵکی زاخۆ بە تایبەت، پشت بە خوا لە ئاستی ئەو پشتگیرییە دەبم.

دەشڵێت: بەشداری چەندین قارەمانیەتیمان کردووە لەسەر ئاستی ئاسیا و چەندین خەڵاتم بەدەستهێناوە لەسەر ئاستی عێراق و ئاسیا، چاومان لەوەیە لەم پاڵەوانیەتیەش ئەنجامی باش بەدەستبهێنین.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق