هاوڵاتیانی چەند گوندێک لە خورماتوو رێگایان بەسەر بارهەڵگرەکاندا داخستووە

964+

میلاد جەلال

هاوڵاتیانی گوندەکانی ناوچەی داوێی خورماتوو، رێگای سەرەکی ئەم ناوچەیان داخستووە.

کامەران تەحسین یەکێکە لە خۆپیشاندەران بە 964ی وت “بازگەی چواڕیانی داوێ کە هی حکومەتی عێراقە، ناهێڵێت لە دوو ئاژەڵ زیاتر ببەین بۆ فرۆشتن، لەوە زیاتر بێت پارەمان لێ وەردەگرن”.

خۆپیشاندەران رێگایان بەڕووی ئەو بارهەڵگر و تانکەرانەش داخستووە کە نەوت دەگوازنەوە و بەو ناوە تێدەپەڕن، دەڵێن “تانکەری نەوت رێگاکەی وێران کردووین”.

بەوتەی خۆپیشاندەران، ئەو بازگەیە رێگە بە جوتیاران نادات بەرهەمەکانیان ساغبکەنەوە.

خۆپیشاندەران دەڵێن تا داواکاریەکانیان جێبەجێنەکرێت رێگاکە ناکەنەوە.

رێگای ناوچەی داوێ بۆ خورماتوو، رێگایەکی سەرەکییە و دەیان گوندی بەسەرەوەیە.