تالاسیمیا چییە؟
964+
تالاسیمیا نەخۆشییەکی بۆماوەیی خوێنە، کەسی تووشبووی نەخۆشییەکە، رێژەیەکی کەمتری خڕۆکە سوورە تەندروستەکانی هەن.
بەمەش بڕێکی کەمتری هیمگۆگڵۆبینی تەندروستی هەیە، ئەو پڕۆتینەی رەنگ بە خڕۆکە سوورەکانی خوێن دەبەخشێت و ئۆکسجین بۆ بەشە جیاوازەکانی جەستە دەگوازێتەوە.
تالاسیمیا باوترین نەخۆشیی بۆماوەییە کە لە باوانەوە بۆ منداڵان، لە رێگەی بۆهێڵ “جین”ەکانەوە دەگوازرێتەوە.
جۆرەکانی تالاسیمیا
چوار جۆری سەرەکی تالاسیمیا هەن کە ئەمانەن:
1-تالاسیمیای ئەلفا
2-تالاسیمیای بێتا
3-تالاسیمیای دەلتا
4-کۆمەڵەی ئەوانە
جۆرەکانی ئەلفا تالاسیمیا و بێتا تالاسیمیا، سەرەکیترین جۆرەکانی نەخۆشییەکەن.
تاکو ئێستا نەزانراوە هۆکاری سەرەکی ئەو گۆڕانەی لە جینەکانی تالاسیمیا روودەدەن چییە، هەروەها نەخۆشییەکە لە کەسێکی تووشبووەوە بۆ کەسێکی دیکەی ساخ ناگوازرێتەوە.
نیشانەکانی تالاسیمیا:
هەندێک منداڵ لەکاتی لەدایکبوون نیشانەکانی تووشبوون بە تالاسیمیایان تێدا دیارە، بەڵام هەندێكیان لەدوای ساڵانی یەکەم و دووەمی تەمەنیان نیشانەکانیان دەردەکەون.
چارەسەری تالاسیمیا:
تا ئێستا نەخۆشییەکە چارەسەری بنبڕی نییە، بەڵام دەتوانرێت لە رێگەی خوێن گواستنەوەی بەردەوام بۆ کەسانی تووشبووی تالاسیمیای جۆری بێتا، نەخۆشییەکەیان کۆنتڕۆڵبکرێت.
خۆپارێزی
ناتوانرێت بە دەرمان رێگە لە نەخۆشیی تالاسیمیا بگیرێت و تاکو ئێستا هیچ چارەسەرێک بۆ نەخۆشییەکە نەدۆزراوەتەوە، چونکە نەخۆشییەکە بۆماوەییە و لە باوانەوە دەگوازرێتەوە.