لە پلەی 12 بووە بە پلەی 8
هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بردنەوەیەکی گرنگی تۆمار کرد
964+
فەرمان سادق
لە گەڕی 27ـی خولی نایابی عێراق، یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ لە یانەی نەوتی بردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 7.5.2023، یانەی وەرزشی هەولێر لە بەغدا میوانی یانەی وەرزشی نەوت بوو، یاریەکەشی بە دوو گۆڵی لێ بردەوە.
یاریزان هەڵۆ فایەق، لە خولەکی 52 گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی هەولێر تۆمار کرد، دواتریش جاسم محەمەد، لە خولەکی 86 گۆڵی دڵنیایی و دووەمی یانەی هەولێری تۆمار کرد و یارییەکەشی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە.
پێش یارییەکە یانەی هەولێر بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ لە پلەی 12ـی ریزبەندی بوو، دوای یارییەکە ئێستا یانەی هەولێر ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 38 خاڵ و چوار خانەش هاتە پێشەوە و ئێستا لە پلەی هەشتەم دایە.