هێلانه ده‌ستكرده‌كان له شه‌قڵاوه جێگیركران... وێنه: شاره‌وانى شه‌قڵاوه
له شه‌قڵاوه هێلانه‌ى ده‌ستكرد بۆ باڵنده‌كان كێوییه‌كان دروست ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌زاى شه‌قڵاوه‌ى سه‌ر به هه‌ولێر، هه‌ڵمه‌تێك بۆ دروستكردن و دانانى هێلانه‌ى ده‌ستكرد بۆ باڵنده كێوییه‌كان ده‌ستپێكردووه و سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، له پلانیاندایه 500 هێلانه دروست بكه‌ن و له‌سه‌ر داره‌كان جێگیری بكه‌ن.
ئەندازیار رێکان حوسێن سەرۆکی شارەوانیی شه‌قڵاوه، به964ـى راگه‌یاند، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر دروستكردنى ئه‌و هێلانه ده‌ستكردانه‌یان بۆ باڵنده كێوییه‌كان تاقیكردووه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتوو بووه، بۆیه ده‌ڵێت، “له دوێنێوه ده‌ستمان به‌و هه‌ڵمه‌ته كردووه و له قۆناغی یه‌كه‌میشدا 50 هێلانه‌ى ده‌ستكردمان دروست كرد و له‌سه‌ر دار و دره‌خته‌كان جێگیرمان كرد”.
سه‌رۆكى شاره‌وانى باس له‌وه‌ده‌كات كه له پلانیان دایه 500 هێلانه‌ى ده‌ستكرد له‌هه‌موو لایه‌كى شه‌قڵاوه بڵاوبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین باڵنده‌ى كێوى ببنه خاوه‌ن هێلانه‌ى خۆیان.
ده‌شڵێت “دروستكردنى هێلانه‌كان به شێوه‌یه‌كی ره‌نگاوڕه‌نگ سه‌رنجى گه‌شتیاران راده‌كێشێت و دیمه‌نێكی جوانیش به‌و شوێنانه ده‌به‌خشێت، كه لێى جێگیر ده‌كرێن”.