یه‌كه‌مجاره جێبه‌جێده‌كرێت
گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ى كۆنكرێتكردن له ناحیه‌ى ئیسێوه جێبه‌جێ ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بۆ یه‌كه‌مجار، ناحیه‌ى ئیسێوه گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ى كۆنكرێتكردن به‌خۆوه ده‌بینێت و شاره‌وانى ئه‌و ناحیه‌یه‌ش ده‌ڵێت، كۆنكرێتكردنه‌كه به رووبه‌رى سێ هه‌زار و 200 مه‌تر دووجا، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئیسێوه له ساڵى 2007ـه‌وه كراوه‌ته ناحیه و سه‌ر به قه‌زاى پشده‌ره، له سنووره‌كه‌یدا نزیكه‌ى 25 گوند هه‌یه.
كۆنكرێتكردنه‌كه زۆربه‌ى كۆڵانه‌كانى ئه‌و ناحیه‌یه ده‌گرێته‌وه، كه به‌شێكیان یه‌كه‌مجاره كۆنكرێت بكرێن و به‌شه‌كه‌ی دیکەشیان بۆ جارى دووه‌مه كۆنكرێتیان بۆ ده‌كرێته‌وه.
ئه‌ندازیار مه‌گرون محه‌مه‌د ئه‌مین، لێپرسیراوى به‌شی هونه‌رى له سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانیی ئیسێوه، به 964ـى وت، پڕۆژه‌که یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌کانى كۆنكرێتییه له سنوورى ئه‌و ناحیه‌یه جێبه‌جێ بكرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، “ئه‌م پڕۆژه‌یه له 12.12.2022 ده‌ست به كاره‌كانى كراوه و ئه‌مڕۆش كاره‌كانى ته‌واو ده‌كرێت”.
به قسه‌ى لێپرسراوى به‌شی هونه‌رى، بڕى 75 ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان، بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌رخانكراوه و وتیشی، “رووبه‌ڕى كۆنكرێتكردنه‌كه بریتییه له سێ هه‌زار و 200 مه‌تر دووجا”.