کێشەی مامۆستاکەو قوتابییەکە گەیشتە دادگا

قوتابییەکە بەهۆی لێدانەوە هەستی بیستنی لەدەست داوە

+964

هەژار ئەنوەر

 لە یەکێک لە قوتابخانەکانی هەولێر مامۆستایەك بەسەختی لە قوتابییەک دەدات و بەهۆیەوە هەستی بیستنی لەدەست دەدات، خانەوادەی قوتابییەکەش لەسەر ئەمە لە دادگا سکاڵا لد دژی مامۆستایەکە تۆمار دەکەن.

نور مستەفا مەحمود، ئەو قوتابییە کە بەهۆی لێیدنی لەلایەن مامۆستاکەیەوە گوێچکەی راستی هەستی بیستنی لەدەست داوە، رووداوەکەش چەند رۆژێک پێش ئێستا لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شارەی هەولێر روویداوە.

 ی پۆڵی حەوتە، مامۆستاكە لێیداوە، بەم هۆیەوە گوێچكەی راستی هەستی بیستنی لە دەستداوە، ئەمەش وایكرد خێزانی نور سكاڵای یاسای لەسەر مامۆستاكە تۆمار بكەن،  كەسێكی نزیك لە خێزانی ئەو خوێندكارە بە میدیازانی ڕاگەیاند كە تاوەكو ئێستا مامۆستاكە دەستگیرنەكراوە.

دوێنێ سێێشەممە ٢٢ـی تشرینی دووەم، خانەوادەی نور مەحمود لە دادگای هەولێر سکاڵی یاساییان لەسەر مامۆستایەکە تۆمار کرد، ئەگەرچی بڕیاربوو لەسەر رووداوەکە بۆ میدیاکان قسە بکەن، بەڵام كەسێكی نزیكی خانەوادەکە وتی؛ كەسوكاری مامۆستاكە داوای سوڵحی عەشایەریان كردووە، بۆ ئەوەی كێشەكەی چارەسەر بكرێت و رێكاری یاسایی نەگرینەبەر.

كەسوكاری مامۆستاكە داوای سوڵحی عەشایەریان كردووە، بۆ ئەوەی كێشەكەی چارەسەر بكرێت و رێكاری یاسایی نەگرینەبەر

+964 پەیوەندی كرد بە مامۆستا نەوزاد بەكر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەروەردەی هەولێر، لەوەڵامدا وتی “ئێمە دەسەڵاتی قسەكردنمان نیە جگە لە بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر نەبێت”.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم رووداوە، +964 چەندینجار پەیوەندی بە مامۆستا دلێر عەبدوڵلا، بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێرەوە كرد، بەڵام ناوبراو وەڵامی هیچ یەكێك لە پەیوەندییەكانی نەدایەوە.