وێنەی هەردوو سەرۆکی یانەی زاخۆ
دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی یانەی زاخۆ پەسند کرا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئیدارەی یانەی زاخۆ دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکەکەیانیان پەسند کرد و کەسێکیشیان بە وەکالەت لە جێگەی دانا.
بڵند شەفیق، سەرۆکی سەرۆکی پێشتری یانەی زاخۆ کە ئەمڕۆ لەلایەن ئەنجومەنی کارگێڕی یانەکە دەستلەکار کێشانەوەکەی پەسند کرا، هۆکاری دەستلەکار کێشانەوەکەی دەبەستێتەوە بە کەمی توانای دارایی و لەبەرچاو نەگرتنی داواکارییەکانی و هەڵسوکەوتی جەمارەی یانەکە.
کارگێڕی یانەی زاخۆ، عەمار فەرهادی وەک سەرۆکی نوێی یانەکە هەڵبژارد تاوەکو کۆتایی ئەو وەرزەی خولی نایابی عێراق.
عەمار فەرهاد، سەرۆکی نوێی یانەی زاخۆ بە 964ـی وت: نازانم بەردەوام دەبم یان نا، بەڵام جەماوەری یانەی زاخۆ دڵنیا دەکەینەوە هەموو تواناکانمان دەخەینەکار بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکەین و یانەی زاخۆ بگەڕێننەوە ئاستی جاران.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق