زیاتر لە 12 تۆن چبسی پەتاتە دەستی بەسەردا گیرا

964+

فەرمان سادق

لە مەرزی پشتە دەستبەسەر 10 تۆن چبسی پەتاتە دەگیردرێت، بەرپرسانی مەرزەکەش دەڵێنم دوو تۆن و نیوی تریش رەتکرایەوە بەهۆی هاوتا نەبوونی لەگەڵ تایبەتمەندی عێراقی.

مەرزی پشتە یان سەرتەک، دەکەوێتە سنووری ناحیەی بەمۆیە لە پارێزگای هەڵەبجە لە 25.5.2018 بە فەرمی وەک مەرزێکی بازرگانی لەنێوان پارێزگای هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرایەوە.

ئەو چبسانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، هی هەفتەیەکە کە لە هەفتەی رابردوو تا ئەمڕۆ پشکنین بۆ 123 بارهەڵگر کراوە و 238 نمونەی خۆراکی هاوردەکراو لە ئێران پشکنینی تاقیگەیی بۆ کراوە.

یەکێک لەو خورادنانەی کە پشکنینی بۆ کراوە، چبسی پەتاتە بووە، بەهۆی ئەوەی ماوەی بەسەرچوونی تەواو ببوو، دەستی بەسەردا گیراوە، هەروەها دوو تۆن و نیو چبسی دیکەش کە هاوتا نەبوون لەگەڵ تایبەتمەندی عێرقی، ئەویش دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەندازیاری خۆراک، بێریڤان ئاوات، لێپرسراوی تاقیگەی ناوەندی هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری چاودرێری تەندرستی هەردوو مەرزی پشتە و شوشمێ لە پارێزگای هەڵەبجە بە 964ـی وت، بەپێی دوا هەمواری تایبەتمەندی عێراقی بە ژمارە 18-47 کە ساڵی 2021 دەرچووە، هەموو ئەو خۆراکانەی لە دەروەوە هاوردە دەکرێن لە مەرزەکان پشکنینی فیزیایی بۆ بەرواری دەرچوون و بەسەرچوون، هەروەها پشکنینی بەکتریۆلۆجی و کیمیایی بۆ پێکهاتەی خۆراکەکە دەکرێت.

دەشڵێت: ئەو چبسانە بەهۆی ئەوە رەتکراونەوە کە ماوەکەی بەسەرچوو بوو، دوو تۆن و نیویش لە چبسەکە لەگەڵ تایبەتمەندی عێراقی ناگونجێت.