ئەلفۆنسۆ دەیڤز یه‌كه‌می ئه‌مریكای باكووره‌

+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئەلفۆنسۆ دەیڤزی کەنەدی، ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن، بۆ دووەمجار لەسەریەک خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەمەریکای باکووری بەدەستهێنا، ئەمەش دەستکەوتێکی مێژووییه‌ بۆ یاریزانه‌كه‌.

یاریزانە تەمەن 22 ساڵییەکە لە لێدوانەکانیدا بۆ تۆڕی “سپۆرت 1” وتی: “ئەمە شەرەفێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ من، به‌ڵام بەبێ هاوکارەکانم، ئەم خەڵاتەم بەدەست نەدەهێنا”.

دەیڤز ناوی چووه‌ مێژوو، دوای ئەوەی یەکەم گۆڵی کەنەدای لە مۆندیالدا تۆمارکردبوو، كه‌ لە مۆندیالی 2022 له‌ قه‌ته‌ڕ تۆماری كرد.