وێنەی پاسپۆرتی عێراقی
تا یەک مانگی دیکە
سەردانی نوسینگەی پاسپۆرتی یەکی هەولێر مەکەن
964+
فەهمی نەبی
پاسەپۆرتی هەولێر رێکارەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتی لە نووسینگەی یەکی هەولێر بۆ ماوەی یەک مانگ راگرت، ئەمەش لەبەر دانانی سیستمی نوێی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە لە ئاگادارینامەیەک، داوا لە هاوڵاتیان دەکات تا یەک مانگی دیکە واتا تا 5.6.2023 سەردانی نووسینگەی پاسپۆرتی یەکی هەولێر نەکەن.
نووسینگەی پاسپۆرتی یەک، دەکەوێتە شەقامی 120 مەتری، گەڕەکی سەربەستی 32ی پارک.
بە پێی ئاگادارینامەکەی رەگەزنامەی هەولێر هەموو ئەوانەی پاسپۆرت نوێکردنەوە و دەرهێنانیان هەیە، دەتوانن لە ماوەی ئەو مانگە سەردانی پاسپۆرتی دووی هەولێر بکەن لە شەقامی 150 مەتری، کە دەکەوێتە ناو بەڕێوەبەرایەتی هاوتوچۆی هەولێر لە کاتژمێر یەک تا شەشی ئێوارە.
هاوکات داوا لەو هاوڵاتییانە دەکەن، کە مامەڵەی پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە، دەبێت بە زووترین کات سەردانی نووسینگەی یەکی پاسپۆرت بکەن بۆ وەرگرتنەوەی.