پەرژینی شەقامی قەزای ئاکرێ نۆژەن دەکرێنەوە

964+

زەید کۆچەر – ئاکرێ

دوای ئەوەی بەهۆی لافاوەوە زیانیان پێگەیشت، پەرژینی شەقامی دووسایدی سەرەکی ناو ئاکرێ نۆژەن دەکرێتەوە.

پەرژینەکە درێژییەکەی چوار کیلۆمەترە بە درێژی شەقامەکە کە درێژی شەقامەکە دوو کیلۆمەترە، واتە ئەملاو و ئەولای شەقامەکە پەرژینی ئاسنی هەیە کە محجەرەیە.

ئەو محجەرەیە بەشێکی زۆری بەهۆی لاوفاوەکەی ئەمداوییە زیانی زۆریان بەرکەوتووە.

سەرۆکایەتی شارەوانی ئاکرێ، سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی پەرژینەکەیە.

بڵند رەزا زوبێر، سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ بە 964ـی وت: بەهۆی بارانە بەهێزەکە کە لافای بەدوای خۆیدا هێنا، پەرژینی دووسایدی رەزا لەناو سەنتەری شاری ئاکرێ زیانیان بەرکەوت.

دەشڵێت: هەندێک شوێنی ئاسنکەی دەگۆڕدرێن، هەندێکی دیکەی کە شکاون ئەوا لەحیم دەکرێنەوە و دواتر هەمووی بەیەکەوە دووبارە سبوغ دەکرێتەوە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق