لەسەر وەرگرتنی پارە

بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای کەرکوک دەستگیرکرا

964+

فەهمی نەبی

دەستەی دەستپاکی عێراق بە تۆمەتی وەرگرتنی پارە بەشێوەیەکی نایاسایی، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای کەرکوک و دوو فەرمانبەری دیکەی ئەو بەڕێوەبەرایەتیيەی دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ 2.5.2023، دەستەی دەستپاکی عێراق، ئەو هەواڵەی راگەیاند.

لە راگەیندراوەکەی دەستەی دەستپاکی هاتووە، بەڕێوبەری دابەشکردنی کارەبای کەرکوک، لەگەڵ دوو فەرمانبەری دیکەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بەشیوەیەکی نایاسایی پارەیان لە کارگەیەکی ئاوی کانزایی وەرگرتبوو.

بە پێی هەواڵەکە بێت، بەڕێوەبەرەکە بە پێی مادەی 340ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە و دوو فەرمانبەرەکەش دوای لێکۆڵینەوە بە کەفالەت ئازادکراون.