موختارێک کوژراوە
بە ماتۆڕسکیل هەڵدەکوترێتە سەر ماڵێک و دووان لە خانەوادەکە دەکوژن
964+
فەرمان سادق
لە ناحیەی جەبارەی سەر بە قەزای خانەقین، دوو کەس بە ماتۆڕسکیل هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک و دوو کەسیان لێدەکوژن و خۆیشیان رادەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەست 964 کەوتووە، رووداوەکە دوێنێ ئێوارە بووە و لەکاتی راکردن و جێهێشتنی شوێنی رووداوەکە، دوو کەسە تووشی رووداوەی هاتوچۆ بوونە و یەکێکیان قاچی بڕاوەتەوە.
زانیارییە سەرەتاییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە یەکێک لە کوژراوەکان، کەریم زەنگە، موختاری ناحیەی جەبارەیە و ئەو دوو کەسەشی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی کەریم زەنگەنە، کێشەی کۆمەڵایەتییان لەگەڵیدا هەبووە.
هاوکات ئاسایشی جەبارە، ئەو دوو کەسەیان دەستگیر کردووە کە هەڵیانکوتانە سەر ماڵی کەریم زەنگەنە.