نیویۆرك تایمز قەڵای هەولێر پێشنیاز دەکات بۆ گەشتیاران

964+

كوردستان ئەحمەد – هەولێر

رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی ناوی ٢٥ شوێنی لە جیهاندا بڵاوکردووەتەوە کە شیاون بۆ گەشتکردن، یەکێک لەوانە قەڵای هەولێرە.

بەشی گەشت و لایف ستایڵی رۆژنامەکە بابەتەکەی بڵاوکردووەتەوە، لەناو ئەو ٢٥ شوێنەدا قەڵای هەولێر لە ریزبەندی ١١یەمیندایە.

باسی لەوەکردووە، کە قەڵای هەولێر یەکێکە لە کۆنترین ئەو جێگایانەی مرۆڤ تێیدا ژیاوە و شارستانیەت و ئاوەدانی تێدا بووە.

ئەو بابەتە بە راوێژ لەگەڵ چەندین گەشتیاری جیهانی ئامادەکراوە، رۆژنامەکە خۆی وای نوسیوە.

لە ساڵی ٢٠١٤ قەڵای هەولێر لەلایەن یونسکۆوە چووە لیستی شوێنەوارە دێرینەکان و تاوەکو ئێستا نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنەوارە مێژووییە بەردەوامە.