به یارمه‌تی 5 كچه یاریزانی كورد
عێراق سێیه‌می رۆژئاوای ئاسیا بوو
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پاڵه‌وانیه‌تیی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی رۆژئاوای ئاسیا له قه‌ته‌ڕ كۆتایی هات، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا، كه 5 كچه یاریزانی كورد له تیپه‌كه‌دان.
ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له قه‌ته‌ڕ به به‌شداریی 12 هه‌ڵبژارده به‌ڕێوه‌چوو، له ئه‌نجامدا هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی 28 مه‌دالیای جۆراوجۆری كۆكرده‌وه، كه 13یان زێڕ بوون.
هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن به 13 مه‌دالیا پله‌ی دووه‌می به‌ركه‌وت، كه 9یان زێڕ بوون.
له لای خۆیه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا به كۆكردنه‌وه‌ی 24 مه‌دالیا، كه 8یان زیڕین.
ریزبه‌ندیی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به پێی مه‌دالیا زێڕه‌كان دانراوه و عێراق دووه‌م زۆرترین مه‌دالیای جۆراوجۆری به‌ده‌ستهێناوه.
له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقدا 5 كچه یاریزانی كورد به‌شداربوون و ئه‌نجامی باشیان به‌ده‌ستهێنا و توانیان سێ مه‌دالیای زێڕ ببه‌نه‌وه، ئه‌وانیش مەریەم عەبدولحەمید، ئاسیا عەزیز، نەورۆز ئەحمەد، دڵسۆز عوبێد و کوردستان بەمۆ.