دهۆک.. ژنێک دوای خۆسووتاندنی گیانی لەدەستدا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ماڵ جێدەهێڵێت و دەچێتە لای ناسیاوێکیان، بەڵام دوای سێ خۆی دەستوونێت و دواتریش گیان لەدەستدەدات.
ئەمڕۆ شەممە 29.4.2023، ژنێک بەناوی (ا. ن. س) تەمەن 22 ساڵ کە ماوەی چوار مانگە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، دوای ئەوەی سێ رۆژ پێش ئەمڕۆ خۆی دەسووتێنێت، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەست 964 کەوتووە، ئەو ژنە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی ماڵ جێدەهێڵێت و لە دهۆکەوە بە سەردان دەچێتە ماڵی ناسیارێکیان لە ناحیەی دێرەلوک لە سنووری قەزای ئامێدی.
شیرین ئەنوەر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سووتان لە دهۆک بۆ 964، زانیارییەکانی پشتڕاستکردەوە.
دەشڵێت: کاتێک هێنایانە نەخۆشخانە جەستەی رێژەی 80% سووتا بوو، دوای سێ رۆژ مانەوە و چارەسەر وەرگرتن، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
پیداچوونەوە: فەرمان سادق