لیاو و زلاتان. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
زلاتان گاڵته به “لیاو” ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
رافائیل لیاو هێرشبه‌ری یانه‌ی میلان و هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال ئاشكرای كرد، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی هاوڕێی له تیپه‌كه‌ی، گاڵته‌ی پێده‌كات.
لیاو جگه له فوتبۆڵ حه‌زی له موزیك و گۆرانیی راپه و دووه‌م ئه‌لبومی گۆرانییه‌كانی بڵاوكرده‌وه.
لیاو ده‌ڵێت، یاریزانانی میلان گوێیان له گۆرانییه‌كانی گرتووه، هه‌ندێكیان ده‌ستیان خۆشیان لێكردووه، به‌ڵام زلاتان زۆر پێی پێكه‌نیوه و گاڵته‌ی پێكردووه، پێشی وتووه، ئیشه‌كی دیكه‌ی باشتره له‌و گۆرانیگوتنه، یان بیر و هۆشت با زیاتر له‌سه‌ر تۆپی پێ باشتره.
له لایه‌كی دیكه رافائێل لیاو ره‌زامه‌ندیی داوه بۆ 5 وه‌رزی دیكه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی میلان نوێ بكاته‌وه و مووچه‌كه‌ی بكرێته 7 ملیۆن یۆرۆ له وه‌رزێكدا، هه‌روه‌ك رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتالی ئاماژه‌ی پێكردووه.