چه‌ند منداڵێك له‌سه‌ر شانۆ سه‌رقاڵى چالاكییهكن... فۆتۆ: سۆسیال میدیا
سەنتەرێك بۆ پاراستنى منداڵانى رواندز ده‌كرێته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره به‌م زووانه سه‌نته‌رێكى تایبه‌ت به پاراستنى منداڵان له قه‌زاى رواندز بكرێته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌ڵێت، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌و سه‌نته‌ره كراوه.
ئاسوودە عەبدولعەزیز ئەحمەد، بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی رواندز به 964ـى راگه‌یاند “لە چەند رۆژی داهاتوو سەنتەری منداڵپارێز لە بنکەی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی رواندز دەکرێتەوە “.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، بە پێی پلان و بەرنامەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌و سه‌نته‌ره ده‌كرێته‌وه.
وتیشی “فەرمانبەرانی بنکەکەمان بەشداری خولێکی تایبەتیان کردووە لەسەر ئەو سەنتەرەو تێیدا منداڵ رادەهێندرێن لەسەر رێنمایی و چیرۆک و چەند بابەتێکی پەروەردەیی و نیشتیمانی”.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و منداڵانه‌ى ده‌هێندرێنه ئه‌و سه‌نته‌ره ته‌مه‌نى دیاریكراویان هه‌یه، ئه‌وانیش حه‌وت بۆ نۆ ساڵ و هه‌شت بۆ 14 ساڵه.